
وه‌ك ئاشكرایه پێكهێنانی لیستی خزمه‌تگوزاریی‌و چاكسازی، چوار حزبه كوردستانییه‌كه زاده‌و به‌رهه‌می كاری هاوبه‌شی‌و پێكه‌وه‌یی دوو ساڵی ئه‌و چوار حزبه بوو له‌فشاركردن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و داكۆكیكردن له‌داخوازی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و چوار حزبه له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا زۆر بوێرانه سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی یاداشتنامه‌و پڕۆژه‌ی چاكسازی‌و دواتر ئه‌و راپۆرته سیاسییه‌ی كه ئاراسته‌ی رای گشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیان كرد، ده‌ستپێشخه‌ربوون له‌دروستكردنی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و چاكسازی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بوێریی‌و له‌خۆبردوویی ئه‌وان له‌م ماوه‌یه‌داو ئه‌و باجه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیاندا لێیان وه‌رگیرا، وایكرد كه سه‌ره‌نجام پێكهاته‌ی هه‌ر چوار حزب هه‌م ببێته ژماره‌یه‌كی گرنگ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌داو هه‌میش خه‌ڵكی كوردستان به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یری ئه‌و خه‌باته‌یان بكات‌و دواجار خه‌ڵك ئومێد‌و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌چوار حزبه‌كه‌دا هه‌بێ، بۆیه پێكهێنانی لیستی (خزمه‌تگوزاریی‌و چاكسازی) وه‌ڵامده‌ری ئه‌و ئومێد‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی خه‌ڵكه له‌و چوار هێزه سیاسییه‌ی كوردستان، كه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیش بتوانن له‌ڕێگه‌ی لیسته‌كه‌یان‌و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه دڵسۆزه‌وه گۆڕانێكی گه‌وره له‌پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی ئاینده به‌قازانجی دیموكراسی‌و چاكسازی له‌كوردستاندا بكه‌ن.
پرۆژه‌ی به‌یه‌كه‌وه كاركردنی چوار حزبه‌كه، جگه له‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسیی گرنگ بوو به‌ئاراسته‌ی وه‌گه‌ڕخستنی توانای چاكسازی، له‌هه‌مانكاتدا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش بوو، كه سه‌ره‌ڕای جیاوازیی له‌دیدو تێڕوانین ده‌شێت به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نشتیمانی له‌یه‌ك چوارچێوه‌دا كۆیان بكاته‌وه.
قادر عه‌زیز
alanddk@yahoo.com